ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ یه‌كه‌م مووچه‌ی بێ پاشه‌كه‌وت وه‌رده‌گرێت

هەواڵ / کوردستان :: 08/03/2019‌ :: 66078‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی

به‌پێی زانیارییه‌كانی دواڕۆژ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو 10ی ئازاری 2019 دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌ بێ پاشه‌كه‌وت ده‌ستپێده‌كات.


وه‌زیرێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌، له‌ لێدوانێكدا بۆ دواڕۆژ ئاشكرای كرد و وتی: "رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی 2018 ده‌ستپێده‌كات و یه‌كه‌م شوێنیش دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ مووچه‌ی بێ پاشه‌كه‌وت وه‌رده‌گرێت".

(ئه‌مڕۆ هەینی 8ی ئازاری 2019) حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و بڕیاریدا له‌ مانگی 12ی 2018وه‌ مووچه‌ به‌ بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شبكرێت.

داڕشتنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure