ژنانى شاره‌زوور بۆ 8ی مارس كاری ده‌ستی‌و خواردنی كورده‌واریان نمایشكرد

هەواڵ / که‌لتور :: 08/03/2019‌ :: 147‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید

به‌ بۆنه‌ى 8ى مارس (ڕۆژى جیهانى ژنان)، له‌ قه‌زاى شاره‌زوور پێشانگه‌یه‌كى كارى ده‌ستى و خواردنه‌ كورده‌وارییه‌كان نمایش كران.


سه‌میره‌ فواد، یه‌كێك له‌ ژنه‌ به‌شداربووه‌كانى چالاكییه‌كانى ڕۆژى 8ى مارس له‌ قه‌زاى شاره‌زوور به‌ دواڕۆژى ڕاگه‌یاند: هاوشێوه‌ى ساڵانى ڕابردوو به‌ بۆنه‌ى 8ى مارسه‌وه‌، ئێمه‌ى ژنانى شاره‌زووریش به‌ پێویستمانزانى كه‌ له‌م ڕۆژه‌دا توانا و به‌هره‌كانمان نمایش بكه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ پێشانگایه‌كدا كاره‌ ده‌ستى و خواردنه‌ كورده‌وارییه‌كانمان نمایشكردووه‌ كه‌ سه‌رجه‌مییان به‌ ده‌ستى ژنان و كچانى ئه‌م سنوره‌ ئاماده‌كراون".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: جێگه‌ى داخه‌ كه‌ تائێستاش ناوبه‌ناو گوێبیستى هه‌واڵى كوشتن و له‌ناوبردنى ژنان ده‌بین، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ڕیكخراوانه‌ى كه‌ له‌ بوارى ژنان كارده‌كه‌ن هێشتا نه‌یانتوانیوه‌ ئامانجه‌كه‌ى خۆیان بپێكن كه‌ له‌ پێناو مافه‌كانى ژنان و نه‌هێشتنى توندوتیژیییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئێمه‌ى ژنان.

ئه‌و ژنه‌ى شاره‌زوور ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ئێستا كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ ژنان به‌شدارى ڕاسته‌قینه‌یان پێبكرێت له‌ كایه‌ جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌، به‌جۆرێك له‌ ساڵێكدا ته‌نها یه‌ك ڕۆژ ته‌رخان نه‌كرێت بۆ ژنان، له‌ كاتێكدا ژنان نیوه‌ى كۆمه‌ڵگا پێكده‌هێنن و توانایه‌كى زۆر باشییان هه‌یه‌ له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure