له‌ به‌غدا پێنج سه‌رباز كوژران

هەواڵ / عێراق :: 08/03/2019‌ :: 155‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

(ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ی ئازاری 2019) پێنج سه‌رباز له‌ به‌غداى پایته‌ختى عێراق كوژران و بكوژه‌كه‌ش ده‌ستگیركراوە.

شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ دواڕۆژ هاتووه‌ ده‌ڵێت: "فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا، لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپێكردووه‌، له‌سه‌ر كوژرانى پێنج سه‌رباز به‌ رووداوى ته‌قه‌كردن له‌ یه‌كه‌كه‌ى خۆیاندا".

ده‌ڵێت: "بكوژه‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌، دواتریش ورده‌كارى رووداوه‌ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌".

پ: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure