پاشەکەوتی مووچە لابرا

هەواڵ / کوردستان :: 08/03/2019‌ :: 25604‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی، هانا چۆمانی

دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بڕیارماندا لەم مانگەوە پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران هەڵبگرین و هەمان سیستمی پێشوو جێبەجێ بکەین.


نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لابردنی پاشەکەوتی مووچەی راگەیاند و وتی: "مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ به‌ بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شده‌كرێت".

وتیشی: "به‌داخه‌وه‌ سێ ساڵه‌ له‌مه‌وبه‌ر بڕیاری پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌مان ده‌ركرد، ئه‌وه‌ش به‌ پشتبه‌ستن و هاوكاری و خۆڕاگری و ته‌حه‌مول و تێگه‌یشتنی هاوڵاتیان و مووچه‌خۆران".

سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ناوی خۆی و جێگره‌كه‌ی و حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ وتی: "سوپاسی هه‌موو مووچه‌خۆرانی كوردستان ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها سوپاسی مامۆستایان و پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش و پۆلیس و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و خانه‌نشینان ده‌كه‌ین، سوپاسی به‌ڵێنده‌ران و وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كه‌ین كه‌ هاوكارمان بوون و له‌ دۆخی دارایی هه‌رێم تێگه‌یشتبوون".

ده‌ڵێت: "هیوادارم له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه‌ تێگه‌یشتن و چیتر مووچه‌ی هاووڵاتیانی كوردستان نه‌بڕدرێت، هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئێستادا 522 ملیار دینار نێردراوه‌ ئه‌وه‌ مووچه‌ی هه‌موو مووچه‌خۆران نییه‌، به‌ڵكو له‌و پاره‌یه‌ زیاتر".

پاش وته‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئاشكراكرد و وتی: "له‌كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌ 52ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ 8ی ئازاری 2019 بڕیاردرا به‌ هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران".

سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وتیشی: "له‌باره‌ى مووچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی سێ ساڵی رابردوو، حكومه‌ت هه‌وڵی پێویست ده‌دات بۆ خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ به‌ پێی تواناكانی خۆی و به‌ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا".

باسی له‌وه‌شكرد: وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌مڕۆوه‌ په‌یوه‌ستكراون به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌.

ئامانج ره‌حیم وتیشی: "بڕیاری ژماره‌ 2 له‌ 2019/3/8 كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا دراوه‌، ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی نه‌وت و گاز راسپێردراوه‌ به‌ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ردوولا".

داڕشتنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure