له‌ به‌غدا ناوی گۆڕه‌پانێك ده‌گۆڕدرێت بۆ شه‌نگال

هەواڵ / عێراق :: 09/03/2019‌ :: 230‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

له‌ ناوه‌ڕاستى به‌غداى پایته‌ختدا، ناوى گۆڕه‌پانێك ده‌نرێت شه‌نگال، ئه‌وه‌ش بۆ زیندووڕاگرتنى قوربانیانی شه‌نگال-ە له‌ چه‌ند ساڵى رابردوودا.


شیروان ئال ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى ئێزدییه‌كان له‌ به‌غدا، له‌ راگه‌یەنراوێكدا ده‌ڵێت: "داوامان له‌ ئه‌میندارێتى گشتى به‌غدا و پارێزگار كرد، ناوى شه‌نگال بخرێته‌سه‌ر یه‌كێك له‌ گۆڕه‌پانه‌كانى به‌غدا".

روونیشیكرده‌وه‌: وه‌ڵامى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌رێنى بوو، ناوى گۆڕه‌پانى (التحریات) له‌ ره‌سافه‌-یان گۆڕى بۆ ناوى شه‌نگال.

شیروان ئال ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى ئێزیدییه‌كان، ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ش وه‌ك زیندووڕاگرتنى یادى كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ى شه‌نگال كه‌ دژى ئێزدییه‌كان له‌ 3ى ئابى 2014 له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ ئه‌نجامدرا".

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئێزدییه‌ ئاماژه‌ی بەوەشکردووە: هونه‌رمه‌ند (نسه‌یر شه‌مە) رۆڵێكى دیارى هه‌بوو له‌ به‌ ئه‌نجامگه‌یشتنى ئه‌م پرۆژه‌یه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure