لەسەر فرۆشتنی ئەندامی نێرینەی پیاوان لە هەرێم رێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر

هەواڵ / کوردستان :: 08/03/2019‌ :: 8261‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بە هەماهەنگی داواكاری گشتی رێكاری یاسایی دەگرنەبەر تایبەت بە فرۆشتنی ئەندامی نێرینەی پیاوان.

سامان بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بەدواڕۆژی راگەیاند :بڕیارماندا ڕێكاری یاسایی بگرینەبەر سەبارەت بە هەواڵی بازرگانیكردن بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئەندامی نێرینەی پیاو.

باسی لەوەشكرد: گواستنەوەی ئۆڕگانەكانی لەشی مرۆڤ پێویستە لەلایەن لیژنەی یاسایی تایبەتمەندەوە بە بەشداری لایەنە پەیوەندارەكان رەزامەندی لەسەر بدرێت، بەدەر لەو رێكارە تاوانێكی گەورەیەو بەدواداچوون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ دەكرێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر داواشی لە هاووڵاتیان كرد كە هەركەسێك زانیاری هەیە هاوكاریان بكات بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانە.

لەچەند رۆژی رابردوو دەنگۆی فرۆشتنی (ئەندامی نێرینەی پیاو) لە نەخۆشخانەكانی هەولێر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوكرایەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure