"تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاریگه‌رى خراپیان له‌سه‌ر ژنان هه‌یه‌"

هەواڵ / کوردستان :: 08/03/2019‌ :: 267‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، پشتیوان جه‌مال

به‌رپرسێكى توندوتیژى دژى ژنان رایده‌گه‌یه‌نێت، كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌مڕۆى ژنان تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌ كه‌ لێیانه‌وه‌ ناوزڕاندن به‌ ژنان ده‌كرێت.


رائید هیوا كه‌ریم، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى توندوتیژى دژى ژنان له‌ سلێمانى ئه‌مڕۆ 8ى ئازارى 2019 به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ره‌وشى ژنان له‌ پارێزگاى سلێمانى، نه‌ زۆر خراپه‌ و نه‌ زۆر باشیشه‌ كه‌ جێى دڵخۆشكه‌ره‌ بێت، به‌داخه‌وه‌ ژنان بوونه‌ته‌ قوربانى كۆمه‌ڵێك كه‌لتورى خراپ و دابونه‌ریت و ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ خراپه‌ى ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگه‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ قوربانییه‌كه‌ى ژنانن، به‌ڵام به‌راورد به‌ ساڵانى رابردوو ره‌وشه‌كه‌ باشتره‌، توندوتیژییه‌كان به‌رده‌وامن و هه‌وڵیش بۆ باشكردنیان ده‌درێت.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى دیارترین توندوتیژییه‌كان كه‌ ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووى ژنان ده‌بێته‌وه‌ چین، رائید هیوا روونیكرده‌وه‌: كاریگه‌رى ته‌كنه‌لۆجیا و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌تایبه‌تى كاریگه‌رى خراپیان هه‌یه‌ و توندوتیژییه‌كانیان بۆ ژنان زیاتركردووه‌، چونكه‌ ژنان به‌پله‌ى یه‌كه‌م قوربانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن.

ئه‌مڕۆ 8ى ئازار رۆژى جیهانى ژنانه‌ و له‌سه‌ر ئاستى جیهان چالاكى جۆراوجۆر بۆ ژنان سازده‌كرێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure