نرخى دراوه‌كان.. لیره‌ى توركی هاڕه‌ى كرد

هەواڵ / ئابوری :: 07/03/2019‌ :: 4121‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئێواره‌ی (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7ی ئازاری 2019) له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبووه‌وه‌، هاوكات به‌های تمه‌نى ئێرانیش به‌رزبووه‌وه‌و لیره‌ى توركیش دابه‌زى.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لە سلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك به‌رزبووه‌وه‌و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 100 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 50 دینار بوو".

 به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.050 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە  120.100 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.303.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.285.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.315.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 546 لیره‌.
- دوێنێ  چوارشه‌مـــمــه‌: 100 دۆلار به‌ 538 لیره‌ بوو.


ئا: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure