نیوەی تەرمەکانی موسڵ نەناسراون

هەواڵ / عێراق :: 07/03/2019‌ :: 227‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا


كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاشكرایكرد، تائێستا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار ته‌رم، له‌ پارێزگای موسڵ هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه‌، نیوه‌ی ئه‌و ته‌رمانه‌ ناسراونه‌ته‌وه‌، نیوه‌كه‌ی تریشی هێشتا نەناسن‌.

فازڵ غه‌ڕاوی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "ژماره‌ی ته‌رمه‌ هه‌ڵگیراوه‌كانی هه‌موو پارێزگای موسڵ تا رۆژی 1ی ئازاری 2019 گه‌یشتۆته‌ (4720) ته‌رم".

روونیشیده‌كاته‌وه‌ "له‌و ژماره‌یه‌ (2666) ته‌رمیان ناسنامه‌كانیان ئاشكرا و ناسراون، هه‌روه‌ها (2054) ته‌رمیان هێشتا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه‌ و نه‌ناسراون، کە تێیاندا (851) ته‌رمی منداڵ هەیە".

یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی دوای ئازادكردنی ناوچه‌كانی عێراق به‌گشتی و پارێزگای نه‌ینه‌وا و شاری موسڵ به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، بوونی هه‌زاره‌ها ته‌رمی سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی ئازادكردنی ئه‌و شوێنانه‌یه‌، كه‌ ته‌رمی چه‌كدارانی داعش و هاوڵاتیانی ئه‌و شاره‌ی تیایه‌، تا ئێستاش هه‌ڕشه‌ی پیسبوونی ژینگه‌ مەترسییەکی دیکەیە کە بۆتە دێوەزمە بۆ ئەو پارێزگایە.

داڕشتنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure