ئۆتۆمبێلێک منداڵێک دەشێلێت و بەجێیدەهێڵێت

هەواڵ / کوردستان :: 07/03/2019‌ :: 1236‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ

منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لە ناحیەی حاجیئاوا ئۆتۆمبێلێک دەیشێلێت و بەجێی دەهێڵێت، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.


بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردۆتەوە: (پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 7ی ئازار) لەگەڕەکی ئاشتی ناحیەی حاجیاوای سەر بەقەزای ڕانیە منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ بەناوی (م ، ا) ڕەگەزی نێر، لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی جۆری لانسەرقەمەرە دەشێلرێت و لەوکاتەدا شۆفێرەکە ڕادەکات بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەوەش رونکراوەتەوە: بەهۆی سەختی برینەکەیەوە منداڵەکە بەڕێکرابوو بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، لەڕێگادا گیانی لەدەستدا، دوای بەدواداچون و بەدەستهێنانی زانیاری، دوو کاتژمێر دوای ڕوداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە لەشوێنی ڕوداوەکە ڕایکردبوو، لەلایەن هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی حاجیاوا دەستگیرکرا.

شۆفێرەکە ناوی (ا ، ع) تەمەنی 18 ساڵە و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی ناوە بەتاوانەکەیدا.

ئێستا شۆفێرەکە بەپێی ماددەی 24 لە یاسای هاتووچۆ ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە. 

پ: ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure