هاتووچۆی سلێمانی رونكردنەوەیەك دەربارەی رسومات بڵاودەكاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 07/03/2019‌ :: 688‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە رونكردنەوەیەكدا ئاشكرایدەكات كە رسوماتی تۆماركردنی یەكەمجاری ئوتومبێل هەروەك پێشووە و هیچ زیادینەكردووە.


لە رونكردنەوەكەی هاتووچۆی سلێمانیدا هاتووە: پاش ئەوەی دەنگۆیەك لەناو هاوڵاتییاندا بڵاوبوەوە كە رسوماتی تۆماری یەكەمجاری ئوتومبیل زیاددەكات، رائید كاروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاندووە: ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستیەوە و رسوماتی تۆماركردنی یەكەمجاری ئوتومبێل هەروەك پێشووە و هیچ زیادینەكردووە.

وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی جەختیشی كردۆتەوە: دڵنیایی هاوڵاتییان دەكەنەوە كە هیچ بڕیارێكی لەوشێوەیە بوونی نییە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure