نرخی دراو بەکاتی کردنەوەی بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 07/03/2019‌ :: 221‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی دراودا ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار نزمبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی (ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 7ى ئازاری 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا نرخی دۆلار  نزمبونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 50 دینار  مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا دوێنێ له‌ کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 120 هەزار و 100 دینار بوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار به‌ 120 هەزارو 50 دینار. 
100 یۆرۆ به‌ 136 هەزار دینار. 
100 پاوه‌ن به‌ 158 هەزار و 500 دینار.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 9 هه‌زار و 450 دینار.
100 لیره‌ به‌ 23 هه‌زار دینار.

دوێنێ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار به‌ 120 هەزارو 100 دینار. 
100 یۆرۆ به‌ 136 هەزار و 500 دینار. 
100 پاوه‌ن به‌ 157 هەزار و 750 دینار.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 9 هه‌زار و 300 دینار.
100 لیره‌ به‌ 22 هه‌زار و 850  دینار.

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure