چۆن پاره‌ی ڤیزای ئه‌لیکترۆنی ئێران ده‌درێت؟

هەواڵ / ئابوری :: 08/03/2019‌ :: 3483‌ جار بینراوە
له‌ئێستادا ڤیزا نادرێت له‌ پاسپۆرت

دواڕۆژ، زریان محه‌مه‌د

کۆماری ئیسلامی ئێران ڤیزای وڵاته‌که‌ی کرد به‌ ئه‌لیکترۆنی و له‌ئێستادا ڤیزا نادرێت له‌ پاسپۆرت.


دابان نه‌جمه‌دین، رێکخه‌ری په‌یوه‌ندیه‌کان له‌ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی به‌ئه‌لیکترۆنیبوونی ڤیزای ئێران په‌یوه‌ندیمان به‌ کونسڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد له‌ شاری سلیمانی و پێیانڕاگه‌یاندین که‌ پێدانی ڤیزا بووه‌ به‌ئه‌لیکترۆنی.

وتیشی: "ڤیزای ئێران که‌ وه‌رده‌گیرێت هه‌ر له‌ڕێگه‌ی کۆمپانیاکانی گەشتوگوزاره‌وه‌ ده‌بێت و ده‌خرێته‌سه‌ر کاغه‌ز و له‌پاسپۆرت نادرێت، پاره‌ی ڤیزاکه‌ش هه‌ر له‌کۆمپانیاکه‌ ده‌درێت له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌و سیستمه‌ ده‌ڕوات که‌ نرخی فیزا 80 هه‌زار دیناره‌".

له‌ئێستادا به‌شێکی زۆری هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان ڤیزای ئه‌لیکترۆنی به‌کارێکی باش ده‌زانن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاسپۆرته‌کانیان ڤیزای ئه‌و وڵاته‌ی ناخرێته‌سه‌ر.

پ: چ. ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە