ئیسرائیل له‌سه‌ر به‌ قاچاخبردنی نه‌وت هۆشداریده‌داته‌ ئێران

هەواڵ / جیهان :: 07/03/2019‌ :: 710‌ جار بینراوە
ئاڵای ئیسرائیل

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د 

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هۆشداریده‌دات كه‌ ئه‌گه‌ر ئێران درێژه‌ به‌ فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی له‌ رێی قاچاخه‌وه‌ بدات، هێزی ده‌ریایی ئیسرائیل كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت. 


بنیامین نەتەنیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل (رۆژی چوارشه‌مه‌ 6ی ئازار) له‌ رێوڕەسمی  ده‌رچوونی خوێندكارانی  زانكۆی ئه‌فسه‌ر له‌ شاری حه‌یفا له‌ باكوری ئیسرائیل وتی: "ئێران بۆ ده‌ربازبوون له‌ گه‌مارۆكان به‌ نهێنی و له‌ رێی قاچاخه‌وه‌ نه‌وت ده‌فرۆشێت".

وتیشی: "له‌كاتێكدا هه‌وڵی ئێران بۆ فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی له‌ رێی قاچاخه‌وه‌ له‌ په‌ره‌سه‌ندندایه‌، هێزی ده‌ریایی ئیسرائیل رۆڵێكی گرنگتری له‌ رێگری له‌ كرده‌وه‌كانی ئێران له‌ئه‌ستۆدایه‌".

نەتەنیاهۆ له‌سه‌ر جێگیربوونی هێزه‌كانی ئێران-یش له‌ سوریا هۆشداریده‌دات و ده‌ڵێت: "ئه‌و سیناریۆیه‌ی ئێران قابیلی قبوڵ نییه‌".

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە