گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان باوك و كوڕەكەی سعودیە دروستدەبێت

هەواڵ / جیهان :: 07/03/2019‌ :: 374‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
بەپێی رۆژنامەی (گاردیان)ی بریتانی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان سەلمان بن عەبدولعەزیز پاشای سعودییە و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی كە کوڕێتی، دروستبووە.


بەپێی رۆژنامەکە هۆکاری دروستبوونی ئەو گرژییە دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی بیروڕای سیاسی بەتایبەت ئەو جەنگەی لە یەمەن بەرپا بووە.


هۆكارێكی تر دروستبوونی بێمتمانەیی جیهانییە لەدوای کوشتنی ڕۆژنامەنووس جەمال خاشقچی كە دەنگدانەوەیەكی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا.

هاوكات گۆڕینی ئەو هێزەی نێردرابوون بۆ پاسەوانیکردنی پاشا لە وڵاتی میسر لەلایەن شازادەی جێنشینەوە، یەكێكی ترە لەخاڵە ناكۆكەكان لەنێوان ئەو كوڕ و باوكە.


هەروەك لەکاتی گەشتەکەی پاشا بۆ میسر شازادەی جێنشین ریما کچی بەندەر بن سوڵتانی کردوە بە باڵیۆزی سعودییە لە ئەمریکا و خالد بن سەلمانی براشی کردووە بە وەزیری بەرگری.


رۆژنامەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو: کاتێک پاشای سعودییە لە میسرەوە گەڕاوەتەوە بۆ سعودییە شازادەی جێنشین لە مەڕاسیمی بەخێرهاتنی ئامادە نەبووە، ئەمەش سەلمان بن عەبدولعەزیز-ی باوكی زیاتر نیگەران کردووە.


وە: ئاکۆ زەنگەنە



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure