مردوویه‌ك ده‌كرێت به‌ وه‌زیرى گواستنه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 06/03/2019‌ :: 557‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


به‌هۆى بارودۆخى خراپى ئابورى و له‌ده‌ستدانى مه‌رجه‌كانى گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵ له‌ میسڕدا ڕۆژنامه‌نووسانى ئه‌و وڵاته‌ ناچارن پشت به‌ هه‌واڵ و بڵاوكراوه‌كانى ڕۆژنامه‌ و ماڵپه‌ڕه‌ هه‌واڵییه‌كان ببه‌ستن و چه‌ندین گروپى جیاجیا له‌ناو ڕۆژنامه‌نوساندا دروستبوون به‌مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كان بۆ یه‌كترى له‌ كورتترین ماوه‌دا.


له‌ ئاكامى ئه‌م جۆره‌ كاره‌دا زۆربه‌ى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى میسڕ كه‌وتنه‌ هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌وه‌ كاتێك هه‌واڵى ده‌ستنیشانكردنى كه‌سێكیان بڵاوکردەوە بۆ پۆستى وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ماوه‌یه‌كه‌ مردووه‌. 

ئه‌م هه‌واڵه‌ ساخته‌یه‌ ڕۆژنامه‌نووسان و سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى میسرى خستوه‌ته‌ هه‌ڵوێستێكى نه‌حوازراوه‌وه‌ و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌نجومه‌نى باڵاى ڕێكخستن ڕایگه‌یاند نیگه‌رانى خۆى ڕاگه‌یاند و وتى: "ئه‌م ڕووداوه‌ سه‌رپێچیكردنێكى ئاشكرایه‌ له‌ پێوه‌ر و بڕیاره‌كانمان كه‌ ڕێگه‌ ناده‌ن هه‌واڵ و زانیارى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌ پێش دڵنیابوون لێیان".

ڕۆژنامه‌نووسان ده‌ڵێن :"كه‌مى داهاتى هه‌واڵ نێران و ده‌ست ڕانه‌گه‌یشتن به‌ سه‌رچاوه‌یه‌كانى هه‌واڵدا ناچارمان ده‌كه‌ن په‌نا بۆ ئه‌و ڕێگایه‌ ببه‌ین". 

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure