محه‌مه‌د خاته‌مى: چیتر هاووڵاتیانی ئێران به‌قسه‌مان ناكه‌ن

هەواڵ / جیهان :: 06/03/2019‌ :: 544‌ جار بینراوە
محه‌مه‌د خاته‌می، سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران لەبارەی نه‌خستنه‌ بواری جێبه‌جێكردنی چاكسازییه‌كان هۆشداریده‌دات و ده‌ڵێت: "له‌مه‌ودا بانگهێشتکردنی هاووڵاتیان بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان قورس ده‌بێت، ئه‌وان چیتر به‌قسه‌مان ناكه‌ن".


محه‌مه‌د خاته‌می، سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران له‌ هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تیلیگرام راشیگەیاند: بارودۆخی ئێران جێیداخە و كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێت له‌ كرده‌وه‌كانیدا ره‌وتی چاكسازی بگرێته‌به‌ر و ره‌خنه‌ هه‌ڵگربێت.

خاته‌می ده‌شڵێت: "ئه‌مڕۆ هاووڵاتیانی ئێران ئه‌و پرسیاره‌ له‌ من ده‌كه‌ن، ئێمه‌تان بۆ سندووقه‌كانی ده‌نگدان برد، چی گۆراوه‌ و كام ویست و خواستی ئێمه‌ به‌دیهاتووه‌؟ ئایا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران كرده‌وه‌كانی گۆڕی و هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا باشتركرد؟ به‌دڵنیایه‌وه‌ وڵامه‌كان نه‌رێنین و له‌ راستیدا هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌دینه‌كراوه‌".

سه‌رۆك كۆماری پێشوو له‌ كۆتییدا باس لەوەدەکات: چیتر ئاسان نییه‌ و من به‌دوریده‌زانم ئه‌و خه‌ڵكه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شدارببن، ئه‌وان چیدیكه‌ گوێ له‌ قسه‌ی ئێمه‌ ناگرن و بڕوایان پێمان نه‌ماوه‌، مه‌گه‌ر له‌ ساڵی داهاتوودا گۆڕانكارییه‌ك رووبدات.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure