ڕۆژنامه‌یه‌كى سویسرى: بارى ته‌ندروستى بوو ته‌فلیقه‌ زۆر خراپه‌

هەواڵ / جیهان :: 06/03/2019‌ :: 91‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


ڕۆژنامه‌یه‌كى سویسرى ئاشكرایكرد: بارى ته‌ندروستى سه‌رۆكى جه‌زائیر، عه‌بدول عه‌زیز بووته‌فلیقه‌ زۆر هه‌ستیاره‌.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ جه‌زائیر ناڕه‌زایی به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت دژى خۆپاڵاوتنى بووته‌فلیقه‌ بۆ پێنجه‌مین جاره‌ له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌ سوپاى جه‌زائیر له‌ دووه‌م به‌یاننامه‌یدا ڕایگه‌یاند، "ئاسایشى وڵات كراوه‌ته‌ ئامانج و سوپا ئاماده‌یه‌ بارودۆخى گونجاو له‌ڕووى ئاسایشه‌وه‌ دابین بكات بۆئه‌وه‌ى گه‌ل مافى هه‌ڵبژاردنى خۆى به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت".

ڕۆژنامه‌ سویسرییه‌كه‌ ده‌ڵێت "بووته‌فلیقه‌ ئێستا له‌ژێر چاودێرى وردى پزیشكیدایه‌ و كۆئه‌ندامى ده‌مارى په‌كى كه‌وتووه‌ به‌ جۆرێك كه‌ كارى كردۆته‌ سه‌ر هه‌ناسه‌دانیشى".

ڕۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "تێكچوونى بارى ته‌ندروستى بووته‌فلیقه‌ ده‌ره‌ئه‌نجامى ئه‌و جه‌ڵته‌ى مێشكه‌یه‌ كه‌ ساڵى 2013 تووشى بوو".

به‌ پێى ورده‌كارى ڕاپۆڕتى ڕۆژنامه‌كه‌ "سه‌رۆكى جه‌زائیر له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى سویسرى چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و تواناى قسه‌كردنى نه‌ماوه‌".

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure