چەند نارنجۆكێكی سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی دۆزرانەوە

هەواڵ / جیهان :: 06/03/2019‌ :: 175‌ جار بینراوە
جه‌نگه‌كه‌ زۆرترین باجی ھەبوو لە مێژووی مرۆڤایەتیدا

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

لانی كەم 88 بۆمبی دەستی سەردەمی جەنگی دووەمی جیهان لە ئەندۆنیسیا دۆزرانەوە.


میدیاكانى ئەندۆنیسیا له‌سه‌ر زارى عومران سۆجیما، سەرۆکی پۆلیسی ناوخۆیى ئه‌و وڵاته‌وه‌ رایانگه‌یاند: لە حەوشەی ماڵێكدا لە هەرێمی وێست جاوە لە ئەندەنوسیا ئەو بڕە نارنجۆكە دۆزراونەتەوە لەكاتێكدا كە كرێكاران لە گەراجێكی ئەو ماڵەدا كاریانكردووە.

سەرچاوەكانی پۆلیس دەڵێن: "پێدەچێت ئەو بۆمبانە بە ئەنقەست لەوێدا شاردرابێتەوە، چونكە بە رێكوپێكی دانرابوون".

جەنگی دووه‌مى جیھان لە 7ی تەمموزی 1937 له‌ئاسیا و لە 1ی ئەیلوولی 1939 لە ئەوروپا دەستیپێکرد و لە ساڵی 1945 بەخۆبەدەستەوەدانی ژاپۆن کۆتایی ھات ئه‌ویش لەدوای وێرانکردنی ھێرۆشیما و ناگازاکی لەلایەن ویلایه‌تە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

له‌و جه‌نگه‌دا ھێزە چەکدارەکانی نزیکەی 70 دەوڵەت بەشداربوون لە شەڕە ئاسمانی و دەریایی و وشکانییەکاندا.

جه‌نگه‌كه‌ زۆرترین باجی ھەبوو لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لەبەر فراوانی رووبەری شەڕەکە و زۆری شانۆکانی جەنگ و بەرەکانی، كه‌ زیاتر لە 100 ملیۆن سەرباز تیایدا بەشداربوون و نزیکەی 61 ملیۆن کەس له‌ مه‌ده‌نى و سه‌رباز بوونه‌ قوربانی.

س: میدیاكان، ویكیپیدیا



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure