34 داعشی كورد رادەستی حكومەتی هەرێم دەكرێنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 06/03/2019‌ :: 144‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ


دیارترین مانشێتی ئەمڕۆی رۆژنامە كوردییەكان.

كوردستانی نوێ‌: 
- بەم نزیكانە مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی كۆدەبنەوە.
- وتەبێژی یەكێتی: لە رێكەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی-دا تەئكید لە شەراكەتی راستەقینە كراوەتەوە
* یەكێتی و پارتی لەسەر ئەوە رێكەوتووین بەزوویی كێشەكانی كەركوك چارەسەر بكەین.
- هێلەك زەردەكان دەبنە حزب، یان وەك بزووتنەوەیەكی جەماوەریی دەمێننەوە؟
- ئاسایشی نیشتمانی هەرێمی كوردستان لە روانگەی وزەوە
- هەناردەكردنی چەند بەروبوومێكی سەوزە و میوە بۆ هەرێم رادەگیرێت
- چەندین چالاكیی بۆ 8ی مارس بەڕێوە دەچێت

خەبات:
- سەرەتای هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت .. پێشبینی دەكرێت یەكێتی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان پێشكەش بكات
- میسر و توركیا .. ئاڵوگۆڕی تۆمەت
- ئاڵۆزییەكانی نێوان پاكستان و هیندستان

هەولێر:
- لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرۆك بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بارودۆخی عێراقیان تاوتوێ‌ كرد
- ئێران پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی هەرێم بە ئەلیكترۆنی دەكات
- ئەمریكا و كۆریای باشوور ئەنجامدانی مانۆڕێكی سەربازیی دەڵدەوەشێننەوە
- مەشخەڵی یادی راپەڕین لە رانیە داگیرسا
- لە ئامەد هەڵبژاردنێكی سەیر دەبێت .. كێشەكانی هەدەپە لە ئامەد چین؟
- واشنتۆن كار بۆ گۆڕینی حكومەتی ڤەنزوێلا دەكات

ئاژانس:
- 34 داعشی كورد رادەستی حكومەتی هەرێم دەكرێنەوە
- یەكێتی داوای 5 وەزارەت و 3 دامەزراوە دەكات
- كۆمەڵ داوای رێككەوتنێك لە یەكێتیی دەكات
- سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی: مونا قەهوەچی جێگری سەرۆكی پەرلەمان بێلایەنانە مامەڵە نەكات هەڵوێستمان دەبێت
- یەكلاییكردنەوەی دۆسیەكەی رێبوار تاڵەبانی بۆ مانگی چوار دواخرا
- 15%ی عێراق بێوەژنن .. جەنگ رێژەكەی بەرز كردووەتەوە
- دوای نەمانی داعش چارەنووسی رۆژئاوای كوردستان نادیارە .. كورد بەرنامە و پلانی كاركردنی هەیە
- ئۆپۆزسیۆنی ئێران دان بە ئۆتۆنۆمیی كورددا دەنێت 
- هیچ شوێنێك لە كەركوك بۆ منداڵی دۆزراوە نییە 
- بانكەكانی هەرێم هاوكاریی هاوڵاتییان ناكەنە .. بە پێچەوانەی بانكەكانی عێراقەوەن

هاوڵاتی:
- رزگار عەلی: نەمزانیوە پارتی لاری هەبێت لەوەی ببمە پارێزگاری كەركوك .. لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتدا هەنگاوەكانی دانانی پارێزگاری كەركوك دەستپێدەكات
- كۆمەڵ بە یەك وەزارەت بەشداری حكومەت دەكات
- پشكی هەرێم لە بودجە دەبەستێرتەوە بە پرسێكی ترەوە
- ژنان پێویستیان بە مێزەری پیاوان نامێنێت .. ژنانی كورد بۆ یەكەم جار لەسەر ئاستی جیهان دەبنە مەلا، دەتوانن تەڵاقیش چاك بكەنەوە
- "كوردستان" بانگەشەی هەڵبژاردن لە توركیا گەرم دەكات
- بۆچی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەكەی 31ی ئازار دەترسێت؟
* فۆرن پۆلیسی: زەحمەتە ئەستێرەی بەختی ئەردۆغان وەكو جاران گەشاوە بێت، نامەی دەنگدەرانیش هەڕەشە ئامێز دەبێت
- دیلێكی لای داعش: دووجار لە سەربڕین نەجاتم بوو

وشە:
- خوێندنی باڵا 10 ملیۆن دۆلاری ماوە و پارەی قوتابیانی تواناسازی نادات
- هەندێك لە وەزیر و بەڕێوەبەرەكان تا ئێسە نازانن ساڵی چەندی كوردییە
- رێبوار تاڵەبانی: رێككەوتنی پارتی و یەكێتی زۆر كێشە لە كەركوك چارەسەر دەكات
- 48 پڕۆژە یاسا لە چاوەڕوانی پەرلەمانی كوردستاندان
- لە ساڵی 2018دا هەرێمی كوردستان 14 هەزار تۆن ماسی هاوردە كردووە
- گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق: دەست بە ئامادەكارییەكانی  سەرژمێری كراوە
- بەنزینخانەیەك بە رەزامەندی حكومەت پێچەوانەی رێنوێنییەكانی حكومەت كراوەتەوە
- جەژنی بێلندانە بۆ شەشەمین ساڵ لە موكریان بەڕێوەچوو
- لە رانیە گرووپێك رەسەنایەتی جلی كوردی دەپارێزن
- نرخی ئوتومبێل لە ناوخۆی كوردستان بەرز دەبێتەوە
- كوردی ناوچە كوردستانییەكان لە قەرەبوو بێبەش دەكرێن
- لە 8ی مارسدا دروشمی ژنان بەرز دەكرێتەوە بۆ داوای یەكسانی
- زەردەشتییەكانی كوردستان داوای گۆڕستانی تایبەت دەكەن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure