نرخى دراوه‌كان به‌كردنه‌وه‌ى بازاڕ.. دۆلار به‌رزبوه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 06/03/2019‌ :: 2283‌ جار بینراوە


دواڕۆژ
له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی دراودا ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی (ئه‌مڕۆ چوارشەممە 6ى ئازاری 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا نرخی دۆلار  به‌رزبونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 100 دینار  مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا دوێنێ له‌ کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 120 هەزار و 50 دینار بوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار به‌ 120 هەزارو 100 دینار. 
100 یۆرۆ به‌ 136 هەزار و 500 دینار. 
100 پاوه‌ن به‌ 157 هەزار و 750 دینار.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 9 هه‌زار و 300 دینار.
100 لیره‌ به‌ 22 هه‌زار و 850  دینار.

دوێنێ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:

100 دۆلار به‌ 120 هەزار دینار. 
100 یۆرۆ به‌ 137 هەزار دینار. 
100 پاوه‌ن به‌ 157 هەزار و 500 دینار.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 9 هه‌زار و 600 دینار.
100 لیره‌ به‌ 23 هه‌زار دینار.

ئا: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure