"به‌ رێگه‌ی نایاسایی داوایان لێكردووین به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ین"

هەواڵ / کوردستان :: 06/03/2019‌ :: 512‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: رێككه‌وتنی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی كارێكی باشه‌و به‌ رێگه‌یه‌كی نایاساییش داوایان لێكردووین به‌شدارى حكومه‌ت بكه‌ین.


محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ دواڕۆژ وتی: "حزبه‌كان قسه‌یان له‌گه‌ڵ كردووین به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ین كه‌ ئه‌مه‌ش رێگه‌یه‌كی نایاساییه‌، به‌ڵكو ده‌بێت په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌و داوا له‌ پارتی بكات كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكبهێنێت و ئه‌وانیش نوێنه‌ری خۆیان بنێرن بۆ لای ئێمه‌ ئایا به‌شدارى ده‌كه‌ین یان نا".

سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان وتیشی: "ئه‌گه‌ر به‌ دڵمان بێ به‌شدارى ده‌كه‌ین و به‌ دڵیشمان نه‌بێ به‌شدارى ناكه‌ین".

له‌باره‌ى دۆخی ئێستای كورد، محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت: "كێشه‌ی شیعه‌و شیعه‌، شیعه‌و سوننه‌، ئه‌مریكا و ئێران، هه‌موو ئه‌مانه‌ وای كردووه‌ كه‌ جارێكی تر كورد فرسه‌تێكی بۆ هاتووه‌ته‌ پێشه‌وه‌و ده‌بێت ماڵی خۆی رێكبخاته‌وه‌".

وتیشی: "پێموایه‌ له‌ چوار ساڵی ئایینده‌دا دۆخی ئابوری هه‌رێم له‌ 80% باش ده‌بێت و ئه‌مریكاش داواى له‌ عێراق كردووه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ نه‌وت هه‌نارده‌ بكیات".

باسی له‌وه‌شكرد: ئێستا هه‌موو شتێك پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت و دۆخی مووچه‌ وه‌كوو پێشووی لێ ناكرێت، به‌ڵام پێموایه‌ له‌ 75% چاك ده‌كرێت.

داڕتنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure