باشترین دراو بۆ پاشه‌كه‌وت و هه‌ڵگرتن چ دراوێكه‌؟

هەواڵ / ئابوری :: 06/03/2019‌ :: 1691‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ژمێره‌ى بانكیان نییه‌ و حه‌زده‌كه‌ن پاره‌ى پاشه‌كه‌وتیان له‌ ماڵه‌وه‌ هه‌ڵبگرن، یان ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ گه‌شتكردندا پاره‌ى كاش له‌ گیرفانیان هه‌ڵده‌گرن، سویسرا به‌ چاپكردنى نوێترین دراو ئه‌و كێشه‌یەی چاره‌سه‌ركردوه‌.


دراوه‌ نوێیه‌كه‌ ره‌نگێكى زه‌رد و مۆرى هه‌یه‌ و له‌ جۆرى (1000) فرانكه‌ و یه‌كسانه‌ به‌ 1000 دۆلار، به‌وه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێت پاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌ن و هه‌ڵبگرن، له‌ برى پاره‌ى زۆر، ده‌توانن ئه‌و دراوه‌ سویسرییه‌ هه‌ڵبگرن.

بانكى ناوه‌ندى سویسرا ده‌رباره‌ى ئه‌و دراوه‌ نوێیه‌ى رایگه‌یاند: چاپى ئه‌و دراوه‌ نوێیه‌ قه‌باره‌ى بچووكتره‌ و له‌ مامه‌ڵكردندا له‌وه‌ی پێشتر ئاسانتر و خۆشتره‌ و له‌رووى دڵنیاییشه‌وه‌ زۆر باشتره‌.

دراوه‌ نوێیه‌كه‌ له‌ روویه‌كى وێنه‌ى ته‌وقه‌كردن و دیوه‌كه‌ى دیكه‌ى وێنه‌ى په‌رله‌مانى سویسرى تێدایه‌و له‌ 13 ى ئازارى ئه‌مساڵه‌ ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌.

ئا: س. م 

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure