گه‌شتى نێوان دۆسڵدۆرف و سلێمانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 05/03/2019‌ :: 330‌ جار بینراوە
هه‌فتانه ته‌نها یه‌ک گه‌شت ده‌بێت

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ

بڕیاره‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ گه‌شتى ئاسمانى نێوان دۆسڵدۆرف له‌ ئه‌ڵمانیا و سلێمانى ده‌ستپێبكاته‌وه‌.


فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5ى ئازارى 2019) له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌ ئاشكرایكرد: به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی که‌ له‌لایه‌ن هێڵی ئاسمانیی عێراقیه‌وه‌‌ بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی نێردراوه وا بڕیاره‌ سبه‌ینێ ‌یه‌که‌مین گه‌شتی ئاسمانی له‌نێوان دۆسلـدۆرف له‌ ئه‌ڵمانیا و فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ستپێبکات. 

ده‌شڵێت: وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ خشته‌که‌یاندا هاتووه‌ له‌ئێستادا هه‌فتانه ته‌نها به‌ یه‌ک گه‌شت به‌رده‌وامیان ده‌بێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure