ئه‌مریكا سیستمێكى به‌رگرى ئاسمانى پێشكه‌وتوو له‌ وڵاتێك جێگیرده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 05/03/2019‌ :: 165‌ جار بینراوە
ده‌توانێت رێ له‌ مووشه‌كه‌ بالیستییه‌كان بگرێت

دواڕۆژ

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ یه‌كه‌مجار سیستمى به‌رگرى ئاسمانى و مووشه‌كى (ساد THAAD) له‌ ئیسرائیلدا جێگیرده‌كات.


سیستمى به‌رگرى ئاسمانى و مووشه‌كى (ساد THAAD) سیستمێكى ئه‌مریكییه‌ ده‌توانێت رێ له‌ مووشه‌كه‌ بالیستییه‌كان بگرێت له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ى به‌رگرى هه‌واى گۆى زه‌وى.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ یه‌كه‌مجاره‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ سیستمه‌ پێشكه‌وتووه‌ له‌ ئیسرائیلدا  جێگیربكات ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ى مه‌شقێكى هاوبه‌شدایه‌ كه‌ له‌ بیابانى نه‌قه‌ب له‌لایه‌ن هێزه‌كانى هه‌ردوولاوه‌ ئه‌نجامده‌درێت.

میدیاكانى ئیسرائیل ده‌ڵێن زیاتر له‌ 200 سه‌ربازى ئه‌مریكى له‌و مه‌شقه‌دا به‌شدارى ده‌كه‌ن. 

مه‌به‌ست له‌ جێگیركردنى ئه‌م سیستمه‌ ئه‌وه‌یه‌ هێزه‌كان فێربكرێن زۆر به‌خێرایى سیستمه‌كه‌ دابمه‌زرێنن و هه‌روه‌ها هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیش له‌ سیستمه‌كانى به‌رگرى ئاسمانى ئیسرائیلدا پته‌وتربكه‌ن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure