خوشكى پادشاى تایله‌ند یاسا پێشێل ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 05/03/2019‌ :: 277‌ جار بینراوە
ئه‌لبولراتانا راجاكانیا، خوشكى پادشاى تایله‌ند

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

خوشكى پادشاى تایله‌ند خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌پاڵێوێت، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌ریتێكى ئه‌و وڵاته‌ ده‌شكێنێت به‌پێى سه‌رچاوه‌كان ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆى ئاڵۆزتركردنى دۆخى سیاسى.


ناوه‌نده‌ فه‌رمییه‌كانى تایله‌ند ئاشكرایانكرد ئه‌لبولراتانا راجاكانیا (ته‌مه‌ن 67 ساڵ)ى خوشكى پادشاى تایله‌ند هه‌نگاوێكى بێوێنه‌ى ناوه‌ له‌ بوارى سیاسه‌تدا و خۆى پاڵاوتووه‌ بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كه‌ بڕیاروایه‌ 24ى ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجام بدرێت.

به‌ڵام سه‌رچاوه‌ سیاسیه‌كان ده‌ڵێن: ره‌نگه‌ ئه‌و خۆپاڵاوتنه‌ ببێته‌ هۆى ئاڵۆزتركردنى دۆخى سیاسى تایله‌ند، چونكه‌ نه‌ریتێكى كۆن ده‌شكێنێت كه‌ به‌پێى بنه‌ماكه‌ى پێویسته‌ بنه‌ماڵه‌ى پادشا خۆیان دووربگرن له‌ سیاسه‌ت.

بایبون نیتیتاون، سه‌رۆكى پارتى چاكسازى كه‌ لایه‌نگرى سوپایه‌ ده‌ڵێت: خۆپاڵاوتنى خوشكى پادشا بۆ ئه‌و پۆسته‌ پێچه‌وانه‌ى یاساكانى هه‌ڵبژاردنه‌ و له‌ نامه‌یه‌كدا داواى له‌ لیژنه‌ى هه‌ڵبژاردن كرد بڕیاربدات به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و خۆپاڵاوتنه‌.

خوشكى پادشاى تایله‌ند ساڵى 1972 وازى له‌ هه‌موو نازناوه‌ پادشایه‌تییه‌كان هێنا كاتێك كه‌ هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ پیاوێكى ئه‌مریكى كرد و ماوه‌ى زیاتر له‌ 26 له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ژیا تا ساڵى 1998 له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى جیابووه‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure