نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ.. دۆلار به‌رزبوه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 05/03/2019‌ :: 2042‌ جار بینراوە


دواڕۆژ

ئێواره‌ی (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5ی ئازاری 2019) له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوه‌وه‌، هاوكات به‌های تمه‌نى ئێرانیش دابه‌زى و لیره‌ى توركیش جێگیربوو.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لە سلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك به‌رزبوه‌وه‌ و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 175 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 75  دینار بوو".

 به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.075 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە  120.175 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.260.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.290.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.330.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 538 لیره‌.
- دوێنێ  دووشه‌مـــمــه‌: 100 دۆلار به‌ 538 لیره‌ بوو.


ئا: س. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure