بانكى ناوه‌ندى له‌باره‌ى جۆرێك دۆلار روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵ / ئابوری :: 05/03/2019‌ :: 1491‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق، ئاشكراى كرد: ده‌نگۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى دۆلارى لیبى له‌ بازاڕه‌كاندا، بۆ كڵاوله‌سه‌رنانى هاووڵاتیان و ده‌ستبڕینیان بووه‌.


عه‌لى عه‌لاق، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق به‌ وه‌كاله‌ت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: بانكى ناوه‌ندى چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا هه‌ندێك زانیارى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ پێگه‌یشت كه‌ دۆلارى لیبى هاتووەته‌ عێراق، بۆیه‌ بانك رێوشوێنی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ى گرته‌به‌ر، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆییه‌كاندا، به‌وردى له‌و پرسه‌ كۆڵییه‌وه‌، هه‌موو لایه‌ک جه‌ختیانكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و دۆلارانه‌ له‌ عێراقدا بوونیان نییه‌.

عه‌لاق وتیشى: "ئه‌و پرسه‌ بۆ كڵاوله‌سه‌رنان و فێڵكردن له‌ هاووڵاتیان به‌كارهێنراوه‌، هه‌ندێكیش توانیویانه‌ فێڵ له‌ خه‌ڵك بكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر هه‌واڵه‌كرنى هه‌ندێك له‌و دۆلارانه‌ى كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا بوونى نییه‌".

له‌ رابردوودا میدیا عێراقییه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ دۆلارى ئه‌مریكى له‌ لیبیاوه‌ هاتووه‌ته‌ عێراق، كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و دۆلارانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بلۆككراون و به‌ نرخێكى كه‌متر فرۆشراون.

پ: س.م 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure