كاروانێك شه‌ربه‌تى "سه‌ن كویك" له‌نابرا
هەواڵ / ئابوری :: 05/03/2019 :: 328 جار بینراوە
دواڕۆژ
ده‌سته‌ى گومرگى عێراق ئاشكراى ده‌كات كاروانێك شه‌ربه‌تى "سه‌ن كویك"یان له‌ناوبردووەو كاروانێكیش كه‌لوپه‌لى جوانكارییان بۆ لایه‌نى ئوردنى گێڕاوەته‌وه.
له به‌یاننامیه‌كدا ده‌سته‌ى گومرگى عێراق رایگه‌یاندوه: ده‌سه‌ڵاتدارانى گومرگ له ده‌روازه‌ى ترێبیل كاروانێك شه‌ربه‌تیان له جۆرى "سه‌ن كویك" كه بۆ به‌ركارهێنان نه‌ده‌شیان له‌ناوبرد.
رونیشیكرده‌وه‌ته‌وه روێوشێنى یاسایی پێویست ده‌رباره‌ى كاروانه‌كه گێرایه‌به‌ر و هه‌موو له‌نابرا.
ده‌سته‌ى گومرگ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد: كاروانێكى دیكه جوانكارى به‌هۆى نه‌بوونى ره‌زامه‌ندى پێویستى هاورده‌كردن گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ لایه‌نى ئوردنى.
جه‌ختیشیكرده‌وه: هه‌موو رێوشوێنێك ده‌گرنه‌به‌ر بۆ كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه‌كه و رێگرتن له هاورده‌ى كاڵاوشمه‌ک له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا و رێنماییه‌كان.
ئا: س. م