(8) خاڵی گرنگی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لەناو پەرلەماندا

هەواڵ / کوردستانی :: 05/03/2019‌ :: 285‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ


دیارترین مانشێتی ئەمڕۆی بەشێک لە ڕۆژنامە کوردییەکان.

كوردستانی نوێ‌: 

- رێككەوتننامەی نێوان یەكێتی و پارتی ئیمزاكرا
* وتەبێژی یەكێتی: كۆمیتەیەكی هاوبەش بۆ جێبەجێكردنی خاڵەكانی رێكەوتنەكە پێكهێنراوە
* وتەبێژی پارتی: رێكەوتنەكەمان بۆ تەبایی و یەكڕیزیی و بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستانە
- سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاشتی و لێبووردەیی نێوان گەلان و ئایینە جیاوازەكان
- لە یادی راپەڕیندا، رانیە ناونیشانە گەورەكەیە
- پردی پەیوەندیی نێوان روسیا و دنیای عەرەبی كێیە؟
- سعودیە ئەوروپاشی فێری بەرتیلخواردن كردووە .. لە لیستی رەش هێنایانە دەرەوە
- بە یارمەتی ئەمریكا سعودیە بەرنامە ئەتۆمییەكەی دەستپێدەكات
- ئەسەد سوپاسی خامنەئی دەكات
- داد و گەشەپێدانی توركیا رەخنە لە یەكێتی ئەوروپا دەگرێت
- مۆزەخانەی ئاغالە لە كۆیە كرایەوە

زەمەن:
- زەمەن (8) خاڵی گرنگی هەڵبژاردنی سەرۆك لەناو پەرلەمان ئاشكرا دەكات
- كێ‌ بۆی هەیە خۆی بۆ سەرۆكی هەرێم كاندید بكات؟
- ئیمتیاز و مەرجەكانی بوون بە وەزیر چین؟
- (8) خاڵی گرنگی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لەناو پەرلەماندا
- بزووتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی لەسەر رێككەوتنەكەی یەكێتی و پارتی رادەگەیەنێت
- دوای 28 ساڵ هێشتا ئەو ئامانجانەی راپەڕینیان لەپێناودا كرا بەدینەهاتوون، رووی گلەیی لە حیزبە دەسەڵاتدارەكانە
- سەڵاح دەروێش، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی پێشكەوتنخواز لە سوریا: روسیا وتی قبوڵی ناكەین توركیا هێرش بكاتە سەر رۆژهەڵاتی فورات
- هەدەپە: وتەكانی ئەردۆگان بۆ ساردكردنەوەی دەنگدەران و كاندیدەكانە
- شەڕە فڕۆكەكەی نێوان هیندستان و پاكستان
- د. چۆمان هەردی، بەڕێوەبەری سەنتەری جێندەر و گەشەپێدان لە زانكۆی ئەمریكی: دەبێت سیستمی كۆتا بكرێتە 50% و تەنها بۆ پەرلەمانیش نەبێت
- كوڕان و كچانی باشوور و رۆژهەڵات دڵیان بۆ یەكتر لێدەدات

باس:
- سەرمایەدارێكی كەنداو پڕۆژەیەكی گەورە لە هەولێر جێبەجێ‌ دەكات
- پارتی و یەكێتی كۆمسیۆنێك بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەیان پێك دەهێنن
- كۆتایی داعش و كشانەوەی ئەمریكا لە سوریا .. بەریەككەوتنێكی توندی بەرژەوەندییەكانی روسیا، توركیا و ئێرانی لێ‌ دەكەوێتەوە
- پارەیەكی زۆر بۆ گۆڕینەوەی پارەی كۆن و دڕاو بۆ كوردستان دەنێردرێت
- بازاڕی لەنگەی هەولێر دەكرێتەوە 
* بەرپرسێك: حكومەت زیاتر لە 3 ملیار دیناری بۆ بازاڕەكە خەرج كردووە
- ماجید بازرگان، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی توركمان: نە ئێستا و نە لە رابوردوودا حكومەتی عێراق خێری بۆ توركمان نەبووە
- 50 سەری ئافرەتانی كوردی ئێزدی لە گۆڕێكی بەكۆمەڵدا دۆزرانەوە
- پێنج مەزارگەی ئایینیی كاكەییەكان تەقێنراونەتەوە .. دۆخی كوردانی كاكەیی ناوچە كوردستانییە داگیركراوەكان نالەبارە
- ئەردۆغان بە (خیانەتكار) ناویان دەبات .. عەبدوڵڵا گویل و ئەحمەد داودئۆغلو دوو حزبی تازە دادەمەزرێنن
- لە عێراق ژمارەی كەیسەكانی تەڵاق لە یەك ملیۆن نزیك دەبێتەوە 
* دادگا: لە هەر سەعاتێكدا 6 ئافرەت لە عێراق تەڵاق دەدرێن
- داهاتی گەشتیاری لە دهۆك بە رێژەی 18% زیادی كردووە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure