وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: ئاگادارى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌سه‌د نه‌بووین

هەواڵ / جیهان :: 05/03/2019‌ :: 457‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆك كۆماری سوریا بۆ تاران له‌ هه‌فته‌ی رابردودا رایده‌گه‌یه‌نێت: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك و له‌ هیچ ئاستێكدا ئاگاداری گه‌شته‌كه‌ى ئه‌سه‌د نه‌بووه‌.


ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 5ی ئازار)، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئێران له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "بابه‌تی ئاگادارنه‌بوونی وه‌زیری ده‌روه‌ی ئێران له‌ گه‌شتی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ تاران راستییه‌كی تاڵه‌، له‌ڕاستیدا ده‌بوایه‌ وه‌زیری ده‌روه‌ی پێش هه‌موو كه‌س ئاگاداری ئه‌و گه‌شته‌بوایه‌، دوای ئه‌ویش ته‌نها یه‌ك دوو كه‌س ده‌بوایه‌ ئاگاربوونایه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ نه‌ وه‌زیر و نه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ تا كاتێك ئه‌سه‌د له‌ تارن-ه‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ دیمه‌شق، ئاگاداری نه‌بوون".

به‌شار ئه‌سه‌د دوای دیدارى له‌گه‌ڵ عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشى ئیسلامى ئێران ئێران كه‌ قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران هاوڕێیه‌تی ده‌كرد،  له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجامدا، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ به‌شدار و ئاگادار نه‌بووه‌.

چه‌ند كاتژمێر دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ و هه‌واڵی ئه‌و دیدارانه‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وی ئێران له‌ پۆستێكدا له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى  ئینستگرام هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راگه‌یاند.

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure