نرخى دراوه‌كان به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 05/03/2019‌ :: 657‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی دراودا ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بەرزبوونەوەیەکی كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی (ئه‌مڕۆ سێشەممە 5ى ئازاری 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا نرخی دۆلار  بەرزبوونەوەیەکی كه‌می به‌خۆیه‌وه‌ بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا دوێنێ له‌ کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 119 هەزار و 950 دیناربوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار دینار. 
100 یۆرۆ به‌ 137 هەزار دینار. 
100 پاوه‌ن به‌ 157 هەزار و 500 دینار.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 9 هه‌زار و 600 دینار.
100 لیره‌ به‌ 23 هه‌زار دینار.

دوێنێ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار به‌ 119 هەزار و 950 دینار. 
100 یۆرۆ به‌ 136 هەزار و 500دینار. 
100 پاوه‌ن به‌ 157 هەزار و 500 دینار.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 9 هه‌زار و 600 دینار.
100 لیره‌ به‌ 22هه‌زار و 800 دینار.

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure