عێراق پێشنیارى بانكێكى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 04/03/2019‌ :: 166‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

ئه‌میندارى ژوورى بازرگانى ئێرانى-عێراقى ئاشكرایكرد: له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف بۆ عێراق، لایه‌نى عێراقى پێشنیارى دروستكردنى بانكێكى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئێران كردووه‌.

حه‌مید حسه‌ینى، ئه‌میندارى ژوورى بازرگانى ئێرانى-عێراقى، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیا ئێرانییه‌كان، (ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئازاری 2019) رایگەیاندووە: په‌یوه‌ندى ئێمه‌ و عێراق دواى ئابڵوقه‌ى سه‌ر عێراق دروستبوو، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش تا ده‌ستپێكردنى ئابڵوقه‌ى سه‌ر ئێرانیش به‌رده‌وامه‌، بۆیه‌ په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر بنه‌ماى بانكى دروستنه‌بووه‌".

حسه‌ینى ئاماژه‌ى بۆ نه‌بوونى لقى بانكه‌ عێراقییه‌كان له‌ ئێران كردووه‌، ده‌شڵێت: "ده‌كرێت هه‌نارده‌كارانى ئێرانى ئاڵوگۆڕى دینار بكه‌ن له‌ بانكه‌ ئێرانییه‌كان له‌ عێراق، له‌ ئێرانیش ده‌توانن له‌ به‌رامبه‌ریدا له‌ بانكى نیشتمانى ریاڵ وه‌رگرن".

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئێرانییه‌ ئاشكرایكرد: كاتێك محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌ عێراق بووه‌، ئه‌و وڵاته‌ ئاماده‌یى ده‌ربڕیوه‌ بۆ بنیاتنانى بانكێكى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێراندا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بانكى رافیده‌ین ئاماده‌یى خۆى ده‌ربڕیوه‌ بۆ كردنه‌وه‌ى لقى ئێران.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure