نرخى دراه‌كان به‌كاتى داخستنى بازار.. دۆلار به‌رزبوه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 04/03/2019‌ :: 1813‌ جار بینراوە


دواڕۆژ

ئێواره‌ی (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ی ئازاری 2019) له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوه‌وه‌، هاوكات به‌های تمه‌نى ئێرانیش به‌رزبوه‌وه‌ و لیره‌ى توركیش دابه‌زى.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لە سلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك به‌رزبوه‌وه‌ و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 50 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار دینار بوو".

 به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.000 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە  120.050 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.274.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.260.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.280.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 538 لیره‌.
- دوێنێ یه‌كـــشه‌مـــمــه‌: 100 دۆلار به‌ 537 لیره‌ بوو.


ئا: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure