سایتێكی فارسی: پادشای سعودیه‌ تووشی زه‌هایمه‌ر بووه‌

هەواڵ / جیهان :: 04/03/2019‌ :: 424‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

به‌ گوێره‌ی سایتێكی فارسی پادشای سعودیه‌ تووشی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر (بیرچوونه‌وه‌) بووه‌.


سایتی تابناك جه‌وانی فارسی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ندێك له‌ میدیاكانی سعودیه‌ باس له‌ تووشبوونی سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای سعودیه‌ به‌ نه‌خۆشی زه‌هایه‌مه‌ر ده‌كه‌ن.

ئه‌و سایته‌ فارسیه‌ له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: سه‌لمان له‌ سه‌ره‌تای وته‌كانی بیری ده‌چێته‌وه‌ چی خوێندووه‌ته‌وه‌ و چی نه‌خوێندووه‌ته‌وه‌ و كه‌سێك بیری ده‌هێنیته‌وه‌ چی وتووه‌.

ئه‌و سایته‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌: پاشای سعودیه‌، ژماره‌كان و رووداوه‌كان به‌ ناڕوونی و ناته‌واوی باس ده‌كات و ئه‌م بابه‌ته‌ كێشه‌ی بۆ وه‌رگێڕه‌كانیش ناوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و سایته‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووته‌وه‌ وه‌كوو به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ تووشبوونی سه‌لمان به‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure