باندێكى دزینى نه‌وت ده‌ستگیرده‌كرێن

هەواڵ / کوردستان :: 04/03/2019‌ :: 432‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

دیارترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ی بەشێك لە رۆژنامە كوردییەكان.


كوردستانى نوێ: 
- ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتى و پارتى له‌ هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌
* له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژى یه‌كێتى: هه‌موو بۆچوون و هه‌ڵوێسته‌كانى خۆمان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌م وه‌فدى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى. هه‌موومان له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌داین لێكنزیك ببینه‌وه‌.
- عێراق بڕێك پاره‌ى نوێ ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات
- پێشبینییه‌كانى رۆژئاواى كوردستان دواى داعش

خه‌بات:
- له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور له‌ نزیكترین كاتدا داواى رێكه‌وتنى لایه‌نه‌ سیاسییه‌ به‌شداربووه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كرێت 
- سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ئیدانه‌ى سه‌ربڕینى كچانى ئێزدى له‌ باغۆز ده‌كات
- راگه‌یه‌ندراوى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك بارزانى و شاندى باڵاى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان: جه‌خت له‌ رێككه‌وتنى هه‌ردوولا بۆ دامه‌زراندن و پته‌وتركردنى داموده‌زگاكانى هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه‌
- پارتى ژماره‌یه‌ك پۆستى بریكارى وه‌زاره‌تى له‌ به‌غدا به‌رده‌كه‌وێت
- له‌م مانگه‌دا به‌پێى یاساى نوێ به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌ ده‌كرێت
- د. عه‌لى ده‌باغ بۆ (خه‌بات): گفتوگۆى نیازپاكانه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و حكومه‌تى عێراق باشترین بژارده‌یه‌
- ئه‌مریكا پێیباشه‌ ئه‌نه‌كه‌سه‌ و له‌شكرى رۆژ بگه‌ڕێنه‌وه‌ رۆژئاواى كوردستان
- سوپاى عێراق توانى پارێزگاریكردن له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانى كوردستان نییه‌
- ساڵانه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌نێوان 19 بۆ 20 هه‌زار كه‌س گه‌شتى عه‌مره‌ ده‌كه‌ن

هه‌ولێر:
- حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پشووه‌كانى مانگى ئادار و نه‌ورۆزى راگه‌یاند
- 28 ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕینى خه‌ڵكى كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت
- به‌ر له‌ نه‌ورۆز بازاڕى له‌نگه‌ى هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌
- چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م مانگه‌وه‌ به‌غدا پابه‌ند بێت به‌ ناردنى به‌شێك له‌ بودجه‌ى پێشمه‌رگه‌وه‌
- خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى جه‌زائیر به‌رده‌وامه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 183 هاوڵاتى بریندار بوون
- له‌ توركیا 29 ملیاردێر بوونیان هه‌یه‌
- تاوه‌كو ئێستاش فه‌تحوڵڵا گوله‌ن 30 هه‌زار كه‌سى له‌ناو ده‌زگاى سه‌ربازیدا هه‌یه‌
- هاوسه‌رۆكانى هه‌ده‌په‌ له‌سه‌ر كوردستان وه‌ڵامى ئه‌ردۆغان ده‌ده‌نه‌وه‌: له‌ هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كانى 31ى ئازار ئێمه‌ له‌ كوردستان ده‌یبه‌ینه‌وه‌
- فڕه‌نسییه‌كان له‌ دژى گێڕانه‌وه‌ى داعشه‌كانى وڵاته‌كه‌یانن
- عێراقییه‌كان له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا تێڕوانینى جیاوازیان هه‌یه‌

رووداو:
- بارزانى بۆ شانده‌كه‌ى یه‌كێتى: دانانى پارێزگارى كه‌ركوك به‌ دڵى ئێوه‌ ده‌بێ
- 500 كه‌س له‌ناو گۆڕان داواى پۆسته‌كانى حكومه‌ت ده‌كه‌ن .. (رووداو) ناوى هه‌ندێكیان بڵاوده‌كاته‌وه‌
- باندێكى دزینى نه‌وت ده‌ستگیرده‌كرێن
- پیاوێك گورچیله‌ به‌ ژنه‌كه‌ى ده‌فرۆشێ
- بازرگانانى عه‌لوه‌ى كۆنى هه‌ولێر ناچنه‌ عه‌لوه‌ى نوێ .. 90%ى ته‌واو بووه‌
- 50 پاڵاوگه‌ى نایاسایى له‌ دهۆك داده‌خرێن .. ته‌نیا حه‌وتیان ده‌مێنن
- فالح فه‌یاز، راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق بۆ (رووداو): ئێستا سه‌رده‌مى زێڕینى هه‌ماهه‌نگیى ئه‌منییه‌ له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر
- به‌غدا داوا له‌ یه‌كێتى ده‌كات له‌گه‌ڵ پارتى رێكبكه‌وێ
- قه‌هوه‌چى .. له‌ سه‌رۆكه‌وه‌ بۆ جێگر
- نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ چاوى له‌ ریكۆردێكى نوێیه‌
- ئۆپێك له‌سه‌ر "كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت" به‌رده‌وام ده‌بێ
- ئه‌وروپا چاوى له‌سه‌ر زیندانییه‌كانى رۆژاڤایه‌
- شه‌ڕڤانه‌ بیانییه‌كان ده‌یانه‌وێ له‌ رۆژئاڤا بمێننه‌وه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure