پارتی و یه‌كێتی گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتنی كۆتایی

هەواڵ / کوردستان :: 04/03/2019‌ :: 18254‌ جار بینراوە
شوێنی واژۆکردنی رێککەوتنەکە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆتایی هات و گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتنی كۆتایی.


به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتى به‌ پارتى وتووه‌، رزگار عه‌لى، تاكه‌ كاندیدى ئێمه‌یه‌ بۆ پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك و مه‌رجیشمان ئه‌وه‌یه‌ به‌رله‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم له‌ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت، پارێزگارى كه‌ركوك ده‌ستبه‌كاربێت و لەسەر ئەو پرسە رێککوتوون، دواتر ئه‌ندامانی پارتی و یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن.

دواڕۆژ ئه‌وه‌شی زانیوه‌ له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌درێته‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتوون تاوه‌كوو پێش نه‌ورۆز سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێت و دواتر له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌شدا كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پێكبهێنرێت.

بڕیاروایه‌ له‌ كاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی و نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی واژۆی رێككه‌وتنی سیاسی نێوان ئه‌و دوو حیزبه‌ كۆتایی ده‌كه‌ن.

داڕشتنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure