عامری: بەمنزیکانە یاسای سزا ئەلیکترۆنییەکان جێبەجێدەکرێت

هەواڵ / عێراق :: 04/03/2019‌ :: 180‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


هادی عامری، سەرۆکی رێکخراوی بەدر جەختیکردەوە: پاش وەرگرتنی رەزامەندی نوسینگەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، یاسای سزا ئەلیکترۆنییەکان بەشێوەیەکی نهێنی جێبەجێدەکرێت.
 

عامری دەسەڵاتی تەواوی داوەتە شانە هەواڵگرییەکان، تاکو ئەو کەسانە دەستگیر بکرێن کە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هێرشی ئەلیکترۆنی نابەجێ و قسەی نەشیاو دەکەنە سەر پارت و کەسایەتییە سیاسی و ئاینییەکان.
 
ئەوەشی خستەڕوو: بە هاوکاری وەزارەتی گەیاندن جێگەی ئەو تاوانبارانە دەدۆزێتەوە کە ئەو جۆرە هێرشانە دەکەن و لە داهاتوودا دەستگیردەکرێن و دەدرێنە دادگا.
 
وە: ئاکۆ زەنگەنە

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure