هیچ رادارێك ناتوانێت فڕۆكه‌ نوێیه‌كه‌ى کڵاشینکۆف بدۆزێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 04/03/2019‌ :: 217‌ جار بینراوە
وێنه‌یه‌كى فڕۆكه‌كه‌

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


کۆمپانیاى (کڵاشینکۆف)ى رووسى بۆ دروستکردنى چەک ئاشكرایده‌كات: فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانى به‌رهه‌مهێناوه‌ كه‌ هیچ جۆره‌ رادارێك ناتوانێت بیدۆزێته‌وه‌ و ده‌شڵێت: "ناویناوه‌ فڕۆكه‌ى خۆكوژى".

كۆمپانیاى (کڵاشینکۆف) له‌باره‌ى ئه‌و فڕۆكه‌ نوێیه‌ى كه‌ به‌رهه‌مى هێناوه‌ راپۆرتێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاشكرایكردوه‌: "فڕۆکەیەکى  نوێی بێفڕۆکەوانى بەرهەمهێناوە  كه‌ هیچ جۆرە رادارێک ئاشکرایناکات، چونکە تەکنیکى زیرەکى دروستکردنى تیادا بەکارهێنراوە".

كۆمپانیاكه‌ ورده‌كارى زیاترى خستووه‌ته‌ڕوو له‌ راپۆرته‌كه‌دا و ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: "باڵى ئەو فڕۆکەیە جێگیرە، بە هاوکارى کۆمپانیاى (زالائیڕۆ)ی رووسى دروستکراوە و لە توانایدایە 3 کیلۆگرام بۆمب هەڵبگرێت، زۆر بە ئاسانیش ئامانجەكانى له‌سه‌ر زەمین بپێکێت".

کڵاشینکۆف، ورده‌كارى زیاترى له‌باره‌ى چۆنیه‌تى پێكانى ئامانجه‌كه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌م فڕۆكه‌یه‌وه‌ خستووەته‌ڕوو و تێیدا هاتووه‌: "فڕۆکەکە پشت بە سیستمى زیرەک دەبەستێت بۆ دۆزینەوەى  شوێنى دیاریكراو له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى ئەو شوێنەى فەرمانى پێدەکرێت بیانپێکێت. جگە لەوەش توانایه‌کى بێ هاوتاى هەیە لە تۆمارکردنى ئامانجەکان بە شەو و رۆژ".

له‌باره‌ى ناوى فڕۆكه‌كه‌وه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه‌: "فڕۆكه‌كه‌ ناوى لێنراوە (کامیکاز) یان (KUB-UAV) کە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو فڕۆکە یابانییانەى لە جەنگى جیهانى دووەم-دا ئەرکى خۆکوژیان پێدەسپێردرا".

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure