تێكڕاى هه‌ڵاوسان لەعێراق به‌رزده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 04/03/2019‌ :: 178‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق، ئاشكراى كرد: تێكڕاى هه‌ڵاوسانى ساڵانه‌ له‌ماوه‌ى مانگى كانونى دووه‌مى ساڵى 2018دا گه‌یشتووه‌ته‌ (0.4%) له‌ كاتێكدا، تێكڕاى هه‌ڵاوسان له‌مانگى كانونى دووه‌مى رابردوودا به‌ڕێژه‌ هه‌مان مانگى ساڵى 2018 بووه‌ و به‌رێژه‌ى (0.6%) به‌رزبوه‌ته‌وه‌.


عه‌بدولزه‌هره‌ هنداوى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به‌رزبوونه‌وه‌ى تێكڕاى هه‌ڵاوسانى ساڵانه‌ به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خۆراك و خواردنه‌وه‌ ناكحولییه‌كان بووه‌، به‌ڕێژه‌ى (2%) به‌رامبه‌ر به‌ به‌شى نیشته‌جێبوون به‌ رێژه‌ى (1،8%)، له‌ كاتێكدا به‌شه‌كانى جگه‌ره‌، پۆشاك، پێڵاو، پێداویستییه‌كانى ناوماڵ، به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان، چێشتخانه‌، هۆتێله‌كان، شمه‌ك و خزمه‌تگوزارى جۆراوجۆر، له‌ نێوان (0،1%) بۆ (1،8%) بوون".

ده‌شڵێت: "به‌ڵام به‌شى ته‌ندورستى و رۆشنبیرى و كلتورى به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ له‌ نێوان (2،4%) بۆ (9،3%)".

روونیشیده‌كاته‌وه‌: "به‌رزبوونه‌وه‌ى مانگانه‌ى هه‌ڵاوسان له‌ به‌شى خۆراك و خواردنه‌وه‌ى ناكحولى به‌ڕێژه‌ى (0،2%) بووه‌، هه‌روه‌ها به‌شى نیشته‌جێبوون به‌ڕێژه‌ى (0،5%) به‌رزبووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ك به‌شه‌كانى ترى وه‌ك پێداویستییه‌كانى ناوماڵه‌ له‌ماوه‌ى مانگى رابردوودا به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگى كانونى یه‌كه‌مى ساڵى 2018دا نزیكه‌ى (0،3%) به‌رزبۆته‌وه‌، به‌شى ته‌ندروستى به‌ رێژه‌ى (0،1%) و گواستنه‌وه‌ (1،2%) و په‌یوه‌ندییه‌كان (1،3%) و به‌رزبوونه‌ته‌وه‌".

ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شكردوه‌: "پێنوێنى هه‌ڵاوسانى له‌ بنه‌ڕه‌ندا له‌ماوه‌ى مانگى رابردوودا به‌ رێژه‌ى (0،4%) به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگى پێش خۆیدا به‌رزبوه‌ته‌وه‌".

پ: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure