ئێران هۆكارى تێكه‌ڵكردنى 5 بانك ئاشكراده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 03/03/2019‌ :: 235‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى ئێران ئاشكراى ده‌كات: ئامانجى سه‌ره‌كى تێكه‌ڵكردنى پێنج بانك له‌ بانكێكدا، ئه‌نجامدانى گۆڕانكاریى ریشه‌ییه‌ له‌ سیستمى بانكى.


عه‌بدولناسرى هیمه‌تى، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى ئێران له‌ لێدوانێكى ته‌له‌vزیۆنیدا رایگه‌یاند: 24 ملیۆن كه‌س كه‌ ژمێره‌ى بانكیان هه‌یه‌ 2.15 هه‌زار تریلیۆن ریاڵیان له‌و بانكانه‌دا هه‌یه‌.

راشیگه‌یاند: پلانیان داناوه‌ كه‌ هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ قازانج و سوودى ئه‌و كه‌سانه‌دا رwونه‌دات كه‌ پاره‌یان داناوه‌ و فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و بانكانه‌ش به‌شێوه‌كى ئاسایی ده‌وامى خۆیان ده‌كه‌ن.

پارێگارى بانكى ناوه‌ندى ئێران رونیكرده‌وه‌: ژماره‌ى لقه‌كانى ئه‌و بانكانه‌ 2500 لقه‌ و به‌ لقه‌كانى بانكى "سبه‌"وە كه‌ ژماره‌یان 1500 لقه‌، ده‌بن به‌ 3700 لق، به‌وه‌ش ژمارەى ئه‌و پێنج بانكه‌ 1000 لقیان له‌ بانكى "ملى" زیاتر ده‌بێت.

هیمه‌تى ئاشكراشیكرد: به‌پێى دواین ئامار به‌هاى هه‌نارده‌ى كاڵا و شمه‌كى نانه‌وتى 40 ملیار دۆلار و به‌هاى هاورده‌ش 38.5 ملیار دۆلارە، واته‌ ته‌رازوى بازاڕى به‌لاى قازانجدا لاسه‌نگ بووه‌.

ئه‌و پێنج بانكه‌ى تێكه‌ڵكراون بریتین: له‌ بانكه‌كانى "ئه‌نسار" ، "حیكمه‌ت ئیرانیان"، "قه‌وامین" ، "مهر ئیقتساد"  و دامه‌زراوه‌ی "كه‌وسه‌ر"ى دڵنیایی.

 

ئا: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure