زانکۆیەکی هەرێم پشووەکانی بەهاری دیاریکرد

هەواڵ / کوردستان :: 03/03/2019‌ :: 8096‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران رایدەگەیەنێت: هەموو ئەو پشوانەی حکومەت دیاریکردوە زانکۆکەشیان دەگرێتەوە، لەگەڵ ئەو پشوانەی بەپێی ساڵنامەکەیان بڕیاریان لێداوە بۆ خوێندکاران.

ئاراس فەریق زەینەڵ، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران، بە دواڕۆژی وت: "بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رۆژانی (5، 11، 14، 20، 21، 22 و 23)ی ئازاری 2019 پشووی رەسمی دەبێت لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت، ئەو بڕیارە زانکۆی سلێمانیش دەگرێتەوە".

وتیشی: "بەدەر لە بڕیاری حکومەت بۆ پشووەکان، بەپێی ساڵنامەی زانکۆی سلێمانی کە ئەنجومەنی زانکۆ بڕیاری لێداوە ساڵانە رۆژانی (17 تا 23)ی ئازار پشووی رەسمییە بۆ خوێندکارەکانمان".

ئاماژەی بەوەشدا: "تەنیا ئەو پشووانە مامۆستایان و فەرمانبەرانمان دەگرێتەوە کە حکومەت دیاریکردوون".

جەختیشی کردەوە: "رۆژی 24ی ئازار دەوامی رەسمی خوێندکاران لە زانکۆی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە".

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure