په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنه‌كانى دواده‌خات

هەواڵ / عێراق :: 03/03/2019‌ :: 313‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

ئێوارەی (ئەمڕۆ 3ی ئازاری 2019) په‌رله‌مان دانیشته‌كه‌ى رۆژى سێشه‌ممه‌ى 5ى ئازاری دواخست، بۆ رۆژى شه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو.

مقدام جومه‌یلى، په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى میحوه‌ر به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "په‌رله‌مان دانیشتنى یه‌كه‌مى وه‌رزى دووه‌مى دواخست كه‌ بڕیاربوو دوو سبه‌ى رۆژى سێشه‌ممه‌ 5ى ئازار به‌ڕێوه‌بچێت، چونكه‌ رۆژى شه‌ممه‌ هاوكاتى رۆژى به‌ستنى كۆنگره‌ى یه‌كێتى په‌رله‌مانه‌ عه‌ره‌بییه‌كانه‌ كه‌ له‌ شانشینى ئوردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

وتیشى: "دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مان خراوه‌ته‌ رۆژى، شه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو كه‌ ده‌كاته‌ 9ى ئازار".

روونیشیكرده‌وه‌: "محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، له‌ ئێستادا به‌شدارى له‌ كۆنگره‌ى یه‌كێتى په‌رله‌مانه‌ عه‌ره‌بییه‌كان ده‌كات له‌ وڵاتى ئوردن، به‌ هاوه‌ڵى شاندێكى په‌رله‌مانى عێراق".

 

پ: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure