كاره‌ساتێكى سروشتى هه‌ڕه‌شه‌ له‌ئیستانبوڵ ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 04/03/2019‌ :: 245‌ جار بینراوە

تاگ :: تورکیا

دواڕۆژ

سه‌رۆكى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى زانسته‌ سروشتییه‌كان له‌ زانكۆی ته‌كنیك یه‌ڵدزى توركى هۆشدارى ئه‌وه‌ى داوه‌ كه‌ ناوچه‌ى مه‌رمه‌ره‌ مه‌ترسى بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێزى واى له‌سه‌ره‌ كه‌ هێزه‌كه‌ى له‌ 7 پله‌ى رێخته‌ر زیاتره‌ و ره‌نگه‌ ژماره‌یه‌كى خه‌یاڵى قوربانى لێبكه‌وێته‌وه‌.


ناوچه‌ى مه‌رمه‌ره‌ 13 ویلایه‌تى توركى ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ژماره‌ى دانیشتوانه‌كانى زیاتر له‌ 26 ملیۆن كه‌سه‌ و زیاتر له‌ 6 ملیۆن باڵه‌خانه‌ و خانووى تێدایه‌ و ره‌گى حه‌یاتى ئابوورى توركیایه‌.

رۆژنامه‌كانى توركیا نووسیویانه‌ به‌پێى ئه‌و پێشبینییه‌ 80 هه‌زار خانوو وێرانده‌بن و نزیكه‌ى 500 هه‌زار كه‌س گیان له‌ده‌ستبده‌ن و نزیكه‌ى ملیۆن و نیوێك مرۆڤى تریش بریندارده‌بن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ملیۆنێك كه‌س كه‌ پێویستیان به‌ چاودێرى و خزمه‌تگوزارى رۆژانه‌ ده‌بێت.

سه‌نته‌ره‌كه‌ ده‌ڵێت: "100%ى خاكى توركیا ناوچه‌ى بومه‌له‌رزه‌ن و ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر توركیا هه‌میشه‌ له‌ئارادایه‌".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure