عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌باره‌ى راپه‌ڕینه‌وه‌ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 03/03/2019‌ :: 4701‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

له‌یادى راپه‌ڕینى ساڵى 1991ى خه‌ڵكى عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ده‌ڵێت: "ئه‌و رۆژه‌ دیارترین ده‌روازه‌ى كاروانى تێكۆشانى خه‌ڵكى عێراق بوو به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌".


له‌ په‌یامه‌كه‌دا كه‌ نووسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى وه‌زیرانى عێراق بڵاویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاى ئازارى هه‌موو ساڵێكدا، یادى كاروانى گه‌لى عێراقى تێكۆشه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه‌، دژى سه‌دامى ستمه‌كارى گۆڕبه‌گۆڕ، ئازارى ساڵى 1991 دیارترین ده‌روازه‌ بوو كه‌ تێكۆشانى گه‌له‌كه‌مانى پیاداتێپه‌ڕى به‌ هه‌موو پێكهاته‌ و نه‌ته‌وه‌كانیه‌وه‌".

ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین پریشكى راپه‌ڕینى شه‌عبانییه‌ى پیرۆز له‌ باشورى عێراق، هه‌روه‌ك هاوكات بوو له‌گه‌ڵ شۆڕشى مه‌زنى رۆڵه‌كانى گه‌له‌كه‌مان له‌ كوردستان، بۆئه‌وه‌ى له‌ هه‌موو وڵاتدا بڵاوببێـته‌وه‌، شاره‌كانمان هه‌ناسه‌ى ئازادى دا و به‌هۆى رۆڵه‌كانییه‌وە سه‌ربه‌ستى به‌ده‌ستهێنا، به‌و هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك شه‌هیدیشى دا، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى چه‌كیان دژى دیكتاتۆرییه‌ت هه‌ڵگرت".

جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌: "ئه‌و قوربانییه‌ى عێراقییه‌كان له‌ ئازاردا پێشكه‌شیان كرد، بوونه‌ مایه‌ى عێراقییه‌كان ببنه‌ خاوه‌ن ئاینده‌یه‌كى گه‌شه‌سه‌ندوو، بنه‌ماى دیموكراسییه‌ت و فره‌یى و ژیانێكى ئازاد و ده‌سته‌به‌ركراو، هه‌روه‌ك بووه‌ هۆى هه‌ژاندنى بتى دیكتاتۆرییه‌ت و ریسواكردنى مامه‌ڵه‌كانى رژێمى سه‌دام له‌ هه‌موو جیهاندا".

 

پ:س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure