ژاپۆن پرۆژهیهك لەكهركوك جێبهجێدەكات
هەواڵ / ئابوری :: 03/03/2019 :: 242 جار بینراوە
دواڕۆژ
باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە عێراق ئاشكرایكرد: حكومەتی ژاپۆن پاڵپشتى دارایی پڕۆژەیەك لە قەزای حەویجە لە باشوری خۆرئاوای شاری كەركوك دەكات.
لە راگەیەنراوێکدا كه (ئەمڕۆ یەكشەممە 3ى ئازارى 2019) بڵاوكراوهتهوه، باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە عێراق دهڵێت: "حكومەتی ژاپۆن بڕی 83 هەزار دۆلاری ئەمریكی بۆ دابینكردنی ئامێری پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی حەویجە لە كەركوك پێشكەشكردوە".
لهڕێوڕەسمێکدا پێشکەشکردنی هاوكارییەكە لەلایەن ناوفۆمی هاشیموتو، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و ئەحمەد ئەلهیتی، سەرۆكی كۆمەڵەی پزیشكانی یەكگرتووی عێراقی بۆ فریاگوزاری و گەشەپێدان واژۆكرا و كۆمەڵەكەش پڕۆژەكە جێبەجێدەكات.
بەپێی راگەیەنراوەکە: "ئامانج لە پڕۆژەكە باشتركردنی ژینگەی پزیشكی منداڵانی شیرهخۆرهیه لە حەویجە و ناوچەكانی دەوروبەری، ئەوەش لەڕێگەی دابینكردنی نۆ ئامێری بوژراندنەوەی هەناسەدانی منداڵان لە نەخۆشخانەی حەویجە".
ئهم كۆمهك و هاوكارییانه لهچوارچێوهى پرۆگرامى رەسمى حكومهتى ژاپۆنه بۆ پرۆژه مرۆییهكان كه كاریگهرى راستهخۆ بكاته سهر باشكردنى رهوشى گوزهرانى هاووڵاتیان.
لە ساڵی 2003وە حكومەتی ژاپۆن زیاتر لە 90 پڕۆژەی لە عێراق لەبوارەكانى چاودێری تەندروستی، فێركردن و رووبەڕووبونەوەی هەژاری جێبهجێكردوه.
ئا:س.م