نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 03/03/2019‌ :: 2864‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئێواره‌ی (ئه‌مڕۆ 3ی ئازاری 2019) له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى، هاوكات به‌های تمه‌نى ئێرانیش به‌رزبوه‌وه‌ و لیره‌ى توركی جێگیر بوو.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لە سلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 25 دینار بوو".

 به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.025 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە  120.000 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.295.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.283.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.315.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 537 لیره‌.
- دوێنێ شه‌ممه‌: 100 دۆلار به‌ 537 لیره‌ بوو.


ئا: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure