به‌هۆى ژه‌هراویبوونه‌وه 15 هاوڵاتى ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه ده‌كرێن
هەواڵ / کوردستانی :: 03/03/2019 :: 7593 جار بینراوە
دواڕۆژ
به‌هۆى خواردنى دومه‌ڵانه‌وه له ناحیه‌ی ته‌قته‌ق له سنورى قه‌زاى كۆیه له ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا (15) هاوڵاتی ژه‌هراویبوون و گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.
د. كارێز نامیق، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ته‌قته‌ق (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ى ئازارى 2019) به دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌هۆی خواردنی دومه‌ڵانه‌وه (15) هاوڵاتی ژه‌هراویبوون و له نه‌خۆشخانه بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا بوون.
وتیشی: "ته‌ندروستی دووان له نه‌خۆشه‌كان مه‌ترسیداربووه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه شه‌هید د. خالید له قه‌زای كۆیه كراون تاوه‌كو چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بكرێت".
د.كارێز نامیق هۆشداری به هاوڵاتیانی شارۆچكه‌كه‌یدا كه دووربكه‌ونه‌وه له كڕینی ئه‌و دومهڵانانهی له بازاڕدا ده‌فرۆشرێن به وته‌ى ناوبراو به‌هۆی ئه‌وه‌ی خواردنیان مه‌ترسیدار بووه.
پێداچوونه‌وه: هـ.ق