دواى ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر منداڵێكى سێ ساڵ ده‌ستگیركرا

هەواڵ / عێراق :: 03/03/2019‌ :: 2035‌ جار بینراوە
پاش رووداوه‌كه‌ منداڵه‌كه‌ ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌

دواڕۆژ

تۆمه‌تبارێك پاش ده‌ستدرێژى سێكسى بۆ سه‌ر منداڵێكى سێ ساڵان له‌ موسڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا، وه‌ك ئه‌وه‌ى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ رایده‌گه‌یه‌نێت.


وته‌بێژێك به‌ناوى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3ى ئازارى 2019) له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد: له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى حه‌دباى سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یى پۆلیسى موسڵ تۆمه‌تبارێكى ته‌مه‌ن 39 ساڵ ده‌ستگیركرا، پاش ئه‌وه‌ى ده‌ستدرێژى سێكسى كردبووه‌ سه‌ر منداڵێكى كچى ته‌مه‌ن سێ ساڵ.

به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ پاش رووداوه‌كه‌ منداڵه‌كه‌ ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌ به‌مه‌به‌ستى به‌ ته‌نگه‌وه‌چوون و چاره‌سه‌ركردنى.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: تۆمه‌تبار، كه‌ پاش كاتژمێر و نیوێك به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ له‌ به‌شى راستى موسڵ ده‌ستگیركراوه‌، دانى به‌تاوانه‌كه‌دا ناوه‌ و دواتر ره‌وانه‌ى دادگاى تاوان كراوه‌ به‌مه‌به‌ستى سزادانى.


وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure