یەکێتی و کۆمەڵ رێککەوتنی سیاسی واژۆدەکەن

هەواڵ / کوردستان :: 03/03/2019‌ :: 1175‌ جار بینراوە
كۆنگره‌ى رۆژنامه‌نوسى سه‌عدى پیره‌ و عه‌بدولستار مه‌جید فۆتۆ: هانا چۆمانى

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

شاندی باڵای یەکێتی (ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئازاری 2019) سەردانی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیان کرد لە هەولێر و دوای کۆبوونەوەکەش له‌ کۆنگرەیه‌كی رۆژنامەوانی هاوبەشدا و باس لەوە کرا كه‌ لە داهاتوودا رێککەوتننامە واژۆ دەکەن.


لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانى كوردستان رایگەیاند: لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی باسی بارودۆخی هەرێم و کابینەی نوێی حکومەتمان کرد کە دەبێت کابینەیەک بێت خزمەت بە خەڵک بکات.

وتیشی: "لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی لەیەکگەیشتنمان هەیە و لەسەر کۆمەڵێک پرس هاوڕابووین لەسەر شێوازی حوکمڕانی لە هەرێم و حکومەتێکی گشتگیر و هاوسەنگ".

هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند: لەگەڵ یەکێتی کۆمەڵێک پرسمان تاوتوێکرد و جەختمان لە هەماهەنگی زیاتر و ئەنجامدانی رێککەوتنێک کردەوە.

وتیشی: "رێککەوتنەکە سیاسیە لەنێوان ئێمە و یەکێتی و بەم نزیکانەش رێککەوتنەکە واژۆ دەکەین و هەنگاوی دواتریش بەیەکەوە رادەگەیەنین".

پ: ك. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure